عێراقهەواڵ

شەوی رابردوو عێراق لەشەڕێکی ترسناک گەڕایەوە

شەوی رابردوو عێراق لەشەڕێکی ترسناک گەڕایەوە

باسک نێت

شەوی رابردوو بەفەرمانی سەرۆک وەزیران، هێزێکی زۆری سەربازی لەدەوروبەری ناوچەی جەرفولسەخر کۆکرانەوە بەمەبەستی چونە ژورەوە کە شەڕێکی ترسناک لەگەڵ گروپە چەکدارەکان رویدەدا.

بەڵام تا درەنگانی شەو سەرۆک و سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشد لەگەڵ زەیدی لە کۆبونەوەدابون تاوەکو رێگری لەو هەنگاوە بکەن.

دەرەنجام لەسەر ناردنی لیژنەیەکی فراوان بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئەمنی حەشد رێککەوتن بۆ ناوچەکەو لێکۆڵینەوە لەبەقاچاخبردنی نەوت لەلایەن گروپەکانەوە بکرێت.

بەیانی ئەمڕۆیش بە بڕیاری زەیدی، دەروازەی سنوری مەندەلی لەگەڵ ئێران داخرا کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دیالەوە.

پارێزگاری بابلیش لەژێر فشاری خەزعەلی دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئەوەی ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و نوسراوی هەواڵگری بەدرۆخستەوە لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close