
پەرلەمانی تورکیا رێککەوتنی مەککەی پەسند کرد
باسک نێت
پڕۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی مەککە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا پەسند کرا. لە پەرلەمان کە 592 پەرلەمانتاری هەیە، 398 پەرلەمانتار دەنگیان دا. پڕۆژەکە بە 279 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 119 دەنگی نەخێر پەسند کرا.
بەپێی رێککەوتنی مەککە، ئامانجەکان بریتین لە بەهێزکردنی دیالۆگی ستراتیژی و کولتووری کارکردنی پێکەوەیی لەسەر بنەمای متمانەی دوولایەنە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، دامەزراندنی تێگەیشتنێکی ئەمنی لەسەر بنەمای هاوکاری و رێگریی بەکۆمەڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی،
هەروەها دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




