
سعودیە، تورکیا و پاکستان ئەمڕۆ لە شاری جەدە ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەش بە فەرمی واژۆ دەکەن.
باسک نێت
ئەمڕۆ هەینی، 7ـی 8ـی 2026، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە سعودییەکانەوە بڵاویکردەوە،، لە شاری جەدە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ڕەجەب تەئیپ ئۆردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەش واژۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، هەرچەندە ئەم پرسە ماوەیەکی زۆرە لە گفتوگۆدایە، بەڵام پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە پرۆسەکەیان خێراتر کردووە.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی ناوچەکەوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینی هەرسێ وڵاتەکە بە فەرمی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەش لە شانشینی سعودیە ئیمزا دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



