
لەکەرکوک بەهوی لێدانی دەرزییەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا
باسک نێت – کەرکوک
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک راگەیاند، گەنجێکی تەمەن 35 ساڵان کەنیشتەجێی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوکە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە رونیشیکردەوە، بنەماڵەی گەنجەکە دەڵێن مردنی کوڕەکەیان بەهۆی وەرگرتنی دەرزییەکەوە بووە لە یەکێک لە نۆرینگەکان کە بوەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی و سکاڵای یاسایشیان دژی خاوەنی ئەو نورێنگەیە تۆمارکردووە کە دەرزی لە گەنجەکە داوە.
ووتیشی، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوەو بڕیاریشە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرێت و لەرێی راپۆرتێکەوە هۆکاری مردنەکەی بخرێتەڕوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




