عێراق

ژمارەیەک فەرماندەو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان کوژران

ژمارەیەک فەرماندەو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان کوژران

باسک نێت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەئەنجامی تەقینەوەیەکی تەمومژاویدا بەمەفرەزەیەکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی و سوپای عێراق، چوار فەرماندەو ئەفسەری باڵا کوژران و 8 ی تریش برینداربوون.

ڕووداوەکە لەناوچەی (تارمیە)ی شاری بەغداو لەکاتی ئەرکێکی تایبەت بە پشکنینی هاوبەشی هەردوو هێزی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فەوجی سێی سوپای عێراق، بوو کە بەهۆیەوە ژمارەیەک ئەفسەرو سەربازی هەردوو هێزەکە کوژران و برینداربوون.

لەڕووداوەکەدا هەریەک لە (موقەدەم عەبدوڵڵا بەشیر عەبدوڵڵا)؛ بەڕێوەبەری ئەمنی تارمییەو (عەقید موهەند عەلی)؛ فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 23ی فیرقەی 6ی سوپای عێراق و (نەقیب یۆنارد نۆهێر فازل) و (ڕائید هیشام حەسەن عوبێد)و سه ربازێکیش کوژران، ئەمە وێڕای برینداربوونی 8 سەربازو ئەندامی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close