
پۆلیسی ئیتالیا یەکێک لە رزگاربووانی بەلەمە نقومبووەکەی کۆچبەرانی بە تۆمەتی دەستدرێژی و کوشتنی کچێکی مێرمنداڵ لە سەر بەلەمەکە دەستگیرکرد.
باسک نێت
ئاژانسی رۆژنامەنووسانی ئیتالیا ئەمرۆ بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە خەڵکی عێراقە و لەدوای هەڵگەڕانەوەی بەلەمەکە هێرشی کردووەتە سەر کچێکی 16 ساڵ کە ئەویش عێراقی بووە و دوای دەستدرێژی خنکاندوویەتی.
لەئێستادا تۆمەتبارەکە لە زیندانی کاتانزارۆی ناوچەی کالابریا دەستبەسەرە.
رۆژی 10ی حوزەیران بەلەمەکە بە 76 سەرنشینەوە کە کۆچبەری نایاساییبوون لە بۆدرومی تورکیاوە کەوتبووە رێ، سێ رۆژ دواتر لە 200 کیلۆمەتری کالابریای ئیتالا بەلەمەکە هەڵگەڕابووەوە و تێکشکابوو و رۆژی 17ی مانگیش پۆلیسی ئیتالیا بە هانایانەوە چووبوو.
زیاتر لە نیوەی سەرنشینانی بەلەمەکە کوردبوون و لە کۆی 11 کەسیش کە رزگارکرابوون 8 کەسیان کوردبوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



