كەش و هەوا
گەرمای بەتین کۆتایی دێت پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما (1-2) پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی




