جیهانهەواڵ

ئەردۆغان و ترەمپ لەسەر ئاگربەستی نیوان ئەمریکا و ئێران قسەیانکرد

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.

باسک نێت

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکەی  ئەردۆغان و  ترەمپ’دا.

پرسەکانی هەرێم و لەسەرووی هەموویان، ڕاگەیاندنی ئاگربەستی شەوی ڕابردوو پەیوەندیدار بە ئێران هەڵسەنگێندرا.

ئەردۆغان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕایگەیاند، پێویستە کەڵک لەو دەرفەتە دوو هەفتەیە وەربگیرێت کە دوای ٤٠ ڕۆژی سەخت و دژوار هاتووەتە ئاراوە و وەک هەنگاوێک بەرەو ڕێککەوتنێکی ئاشتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دەرفەتی خراپەکاری پێ نەدرێت.

ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا لە هەوڵەکان پەیوەندیدار بە ڕێگەچارەیەک کە بە هاوکاری وڵاتانی دۆست و برا بە تایبەتی پاکستان ئەنجام دەدرێت، بەردەوام دەبێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close