جیهانهەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ حوسییەكان یەكەم موشەكیان بەرەو ئیسرائیل هەڵدا

سوپای ئیسرائیل:
بەیانی ئەمڕۆ حوسییەكان یەكەم موشەكیان بەرەو ئیسرائیل هەڵدا

باسک نێت
سوپای ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، هەڵدانی موشەکێکی لە یەمەنەوە دەستنیشانكردووە، ئەمەش یەکەم موشەكە لەو یەمەنەوە هەڵدەدرێت لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران کە خەریكە پێدەنێتە مانگی دووەمەوە.

كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە: سوپای ئیسرائیل رێگری لە موشەکەکە کردووە، کە لە یەمەنەوە بەرەو باشوری ئیسرائیل هەڵدراوە.
هەڵدانی ئەو موشەكە لەیەمەنەوە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات حوسیەكان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ جوڵەكردن ئەگەر هێرشەكان لە دژی ئێران و بەرەی مقاوەمە لە پەسەرەسەندابێت.

وتەبێژی حوسییەكان لە لێدوانێكدا دووپاتی کردەوە: دەستمان لەسەر چەكەكانمانە بۆ دەستوەردانی راستەوخۆی سەربازییە لە هەریەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوە: پەیوەستبوونی هەر هاوپەیمانییەکی دیکە لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، بەردەوامی پەرەسەندنەکانی دژی ئێران و بەکارهێنانی دەریای سور بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دوژمنکارانە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران و دژی هەر وڵاتێکی موسڵمان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close