ئابووری
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزی و نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بە سێ هەزار و 985 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 20 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 985 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 20 دۆلار دابەزیوە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21ـیش 798 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێم بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 685 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 798 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 837 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 913 هەزار دینارە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




