ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستاننوسەرانهەواڵ

مامۆستایەکی زانکۆ داوا لە ڕابەری گشتی بزووتنەوە دەکات بە قامیشلۆ و حەسەکەدا سەردانی دیمەشق بکات

مامۆستایەکی زانکۆ داوا لە
ڕابەری گشتی بزووتنەوە دەکات بە قامیشلۆ و حەسەکەدا سەردانی دیمەشق بکات…؟!

دەقی نوسین و داوەکەی مامۆستا عبدالله ملا احمد مامۆستای زانکۆ

* ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، لە بارەگای ڕێبەرایەتی .. دیداری جەنابی ڕابەری گشتی؛ شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز .. خوا بیپارێزێ ..
* شێخ عیرفان، ئەمڕۆ یەکێکە لە کارەکتەرە سیاسییە دیارەکانی هەرێمی کوردستان وناوچەکە .. جەنابیان خاوەنی فکرێکی ئاینی ونیشتیمانی شەرعڕەوانەیە .. لە پای لێدوانە زۆر بوێرانە و واقیعییەکانی سەبارەت بە ئارێشەی ئێستای سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان – کە لە تەواوی میدیاکانی هەرێم وناوچەکە ومیدیای عەرەبی وجیهانییەکانیشدا- بڵاو بوونەتەوە ودەبنەوە .. زۆر دەسخۆشیم لێکرد ..
* جەنابی ڕابەر.. هەم خەمێکی ئاینی هەیە، چونکە گەلی ڕۆژئاوامان گەلێکی مسوڵمانە، وکەس ناتوانێ ئەو ناسنامەیەی لێ بسەنێتەوە، وئایدۆلۆژیایەکی تری بەسەردا بسەپێنێ، هەم خەمێکی نەتەوەیی ونیشتیمانیی هەیە، چونکە ڕۆژئاوا بەشێکی گرنگ ودانەبڕاوی کوردستانی گەورەیە ..

* جەنابیان، بە ئاشکرا ونا ئاشکرا .. زۆر دڵسۆزانە وبە جددی سەرقاڵی ئەوەیە شەڕ لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ڕوونەدات، وپێویستە هەموو لایەک ئەوە بزانێت؛ بڵاوکردنەوەی مافنامە مێژووییەکەی حکومەتی شەرع بۆ گەلی کورد (کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سوریادا ئەمە ڕووبدات) کاریگەری و ڕۆڵی جەنابیان لەو نێوەندەدا هەبووە! وهەروەها بەرپەرچدانەوەی توندی شێخ عیرفان لە میدیاکانەوە بۆ بەیاننامەکەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا .. ئەو وەزارەتەی ناچار کرد .. داوای لێبوردن بکات، و ووشەی (فتوحات) لە بەیاننامەکەدا بسڕێتەوە ..
* خۆشبەختانە ئێستا شتێ بە ناوی؛ (درۆی برایەتی گەلان) و(سوریای دیموکرات) نەماوە وپێچراوەتەوە، بۆیە قیادەکەیان بە: (دەسەڵاتدارانی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان – سوریا) ناودەهێنم، وپێیان دەڵێم؛ تکایە شەقێ لەو فکرە سوواوە پوواوەی ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیستی هەڵدەن، وبە نەفەسێکی کوردەواری ونەتەوەیی وخۆماڵی.. داوا لە پیاوێکی وەک جەنابی شێخ عیرفان بکەن بە قامیشلۆ وحەسەکەدا سەردانی دیمەشق وئەحمەد الشرع بکات، دڵنیابن هەوڵێکی لەمە بێ بەرهەم نابێت، یان ئەوەیە بڕوایان پێدەهێنێ بیر لەشەڕی کوردستانی ڕۆژئاوا نەکەنەوە، یان ئەگەر هەر کردیان .. ئیدی وەک ستەمکارێکی ڕەگەزپەرست وبێ پاساو بە جیهانی عەرەبی وئیسلامیدا قاویان دەدات!
* نەفەسی شەڕ وعەتفی بەرخودان بۆ دوائۆپشنە، بۆیە پەنا بردنە بەر دەیان پلانی ئاشتییانەی لەم جۆرە دە قات وسەدقات لە تەنها یەک کاتژمێر شەڕ .. گەلێ گەلێ باشترە ..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close