
هێزێكی گەورەی ئەمەریكا گەیشتە ناوچەكە
باسک نێت
میدیاكان ئاشكرایان كرد، هێزێكی گەورەی ئەمریكا كە خۆی لە كەشتی جەنگیی، فڕۆكەی جەنگیی، سەرباز و چەكی قورس دەبینێتەوە، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
باس بەوەشكراوە، دەیان فڕۆكەی ئێف 15 و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و چاد گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لەدوای گرژییەكانی ساڵی ڕابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیل، یەكەمجارە ئەمریكا بەو قەبارە گەورەیە هێز بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوكات كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن گەیشتووەتە زەریای هیندی و لە كاتژمێرەكانی داهاتووشدا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




