بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستان

بە ئامادەبوونی بەرێز رابەری گشتی رۆژی شەھیدانی بزووتنەوە لە شاری ھەولێر بەرز راگیرا

بە ئامادەبوونی بەرێز رابەری گشتی رۆژی شەھیدانی بزووتنەوە لە شاری ھەولێر بەرز راگیرا.

باسک نێت – هەولێر
ئەمرۆ سێشەممە٢٦/١٢/٢٠٢٣ بە ئامەدەبوونی بەرێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گستی بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک سەرکردەی دێرینی بزووتنەوەی ئیسلامی وجاماوەرێکی زۆر و کەس و کاری خانەوادەی شەھیدە سەربەرزەکان مەراسیمی رۆژی شەھیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ھەولێر بەرز راگیرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و دواتر وتاری بەخێرھاتن لەلایەن کاک محەمەد خۆشناو بەرپرسی مەڵبەند پێشکەشکرا

لە پاشان بەێز رابەری گشتی لە ووتەیەکی دا تیشکی خستە سەر رۆڵی شەھیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی کە چۆن ژیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو ئازادی میلەتەکەیان و سەرخستنی رابوون و ئیسلامی و بەرگری لە ئاین و رەوشتی بەرزی ئیسلام کە چۆن خوێنی خۆیان بەخشی لە پێناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بەرگری لەو میلەتە چەوساوەکەیان وە رۆڵی ئەو شەھیدانەی بەرز نرخاند لە برەودانبە کاروانی رابوونی ئیسلامی لە پاشان بەرێزیان تیشکیان خستە سەر ئەو زوڵم و ستەمەی لە غەزە دژ بە موسوڵمانان دەکرێت و بە پشتگیری وڵاتە زل ھێزەکان و بە بەر چاوی ھەموو دونیا کە چۆن ئەو دروشمە بریقەدارانەی باس لە مافی مرۆڤ و ئازدیەکان دەکات ھەموو بووینە دروشمی درۆیینە و بۆ ھەموو جیھان روونبۆوە کە ئەو دروشمانە تەنھا دروشمی بریقەدارن و ھیچی تر.


دواتر لە لایەن بەرێز سەرباز موحەمەد لە ووتەیکی دا باسی لە بوێری و ئازاییەتی و رۆڵی ئەو شەھیدانە کرا کە لە سەردەمی بەعس چۆن بوێرانە چالاکی گەورویان ئەنجام دەدا لە پەروەردەکرنی کادیری ئیسلامی جۆشدانی گەنج و لاوەکان و لێدانی زەبری کوشندە لە رژێمی بەعس لەو کاتەی کە رژێمی بەعس لە لوتکەی دەسەڵاتی دابوو.


دواتر لەلایەن بەرێز رابەری گشتی مەدالیەی زێرین بەخشرا بە کەس و کار و خانەوادەی ژمارەیەک لە شەھیدە سەربەرزەکان .
شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا چەندین سرود و بەخشان و شعر خوێندرانەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close