نوسەران

کێ کۆمەڵگا بێڕێز دەکات..!!!

گۆران نوری

کۆمەڵێک هەرزەی سیکۆلار هەرجار و بەناو پڕۆژەیەکی ژەهراوی بۆ ناو کۆمەڵگای کوردی خەریکە بەهای جوانی کوردەواری و خوڕەوشتی پاکی کوردی لە هەرچی کۆمەڵگای کوردییە لێدەکەنەوە لەبەری لادەبەن.

کاتێک سەیری کۆمەڵگای جیهانی دەرەوە دەکەین ئاراستەی پەروەردەی و بنیادی خێزان بە جۆرێک دەکەن کە شیرازەی تاکی ناو خێزانەکان تێک نەچێت و لەبەر یەک هەڵنەوەشێتەوە، کەچی سیکۆلار و داردەستەکانی علمانییەت لە کوردستان بەجۆرێک پڕۆژە پێشنیار دەکەن تەنها بۆ ئەوەی کۆمەڵگا و خێزانی کورد لە بناغە دەربکێشن و بێشێوێنن، ئەوان دەیانەوێت خێزان و کۆمەڵگای کوردی هیچ بەهایەکی جوانی نەبێت و هەموو بەهاڕەوشتی و ئەخلاقییەکانی لێدابڕنن، ئەوان دەیاوێت هەموو کەسێک هاوشێوەی حیوان ژیان بکات و بژێت و چوار چێوەی خێزانی نەمێنێت و هەموو کەسێک بەرەڵا بێت و فەسادی و بەدڕەوشتی بگاتە ئاستێک کە هیچ پەردەیەک بۆ ڕووپۆشی نەمێنێتەوە، دواتر کەس نەزانی کەسوکاری خۆی کێیە و کێ دایک و باوک و برای و خوشکییەتی، ئەمەش ڕێگایە خستنەوەی منداڵێک بەشێوەی ناشەرعی، لە کاتێکدا دەبوو ئێستا کاریان بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست و سالمی پڕ لە پەروەردەی و بە ئەخلاق بکردایە تاوەکو ئاستی کۆمەڵگای کوردی بگاشتایەتە دۆخێکی تەندروست و لەباری کۆمەڵایەتی و هۆشیار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close