نوسەران

ده‌ستوری ئیسلامیی من خه‌ڵتانی خوێن ئه‌كا…!

ئاری عەبدولەتیف

ئه‌گه‌ر كوشتم به‌ ناحه‌ق قیساسم به‌سه‌ردا بچه‌سپێنن
ئه‌گه‌ر زینام كرد داری حه‌دم لێده‌ن
ئه‌گه‌ر دزیم كرد ده‌ستم له‌ بنا ببڕن
ئه‌گه‌ر خیانه‌تی نیشتیمانییم كرد زیندانییم بكه‌ن
ئه‌گه‌ر داهاتی وڵاتم برد له‌ سێداره‌م بده‌ن
ئه‌گه‌ر فیتنه‌ییم كرد بمبه‌ستنه‌وه‌ و ته‌مبێم بكه‌ن
ئه‌گه‌ر زه‌م و غه‌یبه‌ت و بوختانم كرد سزام بده‌ن
ئه‌گه‌ر قورئان و كتێبه‌ ئاسمانیی و پیرۆزه‌كانی ترم سوتان زه‌ربه‌ ڕیقابم بكه‌ن
ئه‌گه‌ر جاسوسیی و جاشایه‌تیم كرد دژی میلـله‌ت چوارپه‌لم ببه‌سته‌وه‌ تا ئه‌مرم
ئه‌گه‌ر چاوم بڕییه‌ ماڵ و نامووسی خه‌ڵك خه‌ڵتانی خوێنم بكه‌ن
ئه‌گه‌ر به‌ پاره‌ی نه‌وت و داهاتی گشتیی حیزب و ته‌له‌فزیۆن و كۆمپانیام به‌ڕێوه‌ برد گۆشت و ئێسقانم جیا بكه‌نه‌وه‌
ده‌ی من ده‌ستورێكم ده‌وێ‌ بۆ خۆشبه‌ختیی خه‌ڵك هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌سه‌ردا بچه‌سپێنێ‌ كاتێك ئه‌و ئه‌فعاله‌ جه‌هه‌ننەمیانه‌م كرد، من چیم، كۆمه‌ڵگه‌ و كوردستان و ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تیی گرنگن بۆ ئیسلام.
ئاری عەبدولەتیف

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close