نوسەران

دەرکەووت عەقیدە زۆر لەچەک و چۆڵی سەربازی بەهێزترە.

ئاراس محمەد
ئەو خۆڕاگری و کۆڵنەدان جورئەت و بوێری و ئازایەتی و ئیمکانیاتە کەمە لەڕووی سەربازییەوە، بزووتنەوی حەماس و گەلی ئازاو ئازادی خواز و خاوەن مافی فەڵەستینی سەرخست.

ساروخەکانی حەماس و خۆڕاگری گەلی فەڵەستین و پشتگیری مسوڵمانانی جیهان و گەلانی خاوەن هەست، حکومەتی ئیسرائیلی داگیرکەری بەچۆکدا هێناو ناچاریکرد تاک لایەنە ئاگربەست ڕاگەیەنێ.

هەرچەندە حکومەتە شکستخواردووەکەی جولەکە دڵنیان ئاگربەس واتە دۆڕان لەم کاتەدا چونکە ئیسرائیل هیچ دەسکەوتێکی سیاسی و سەربازیشی وەدەست نەخستووە، بەڵام زۆر لەوە دڵنیان ئەگەر بەم شێوەیە شەڕ بەردەوام بێت ناو ناوبانگ و پێگەی ئیسرائیل لەجیهاندا گورزی کوشندەتری بەردەکەوێت.

حکومەتە دۆڕاوەکەی شەڕی 10 ڕۆژەی غەزە ویستی بەلاغی سەرکەوتن ڕاگەیەنێت بەڵام بەناچاری لەژێر هێز و ئاگری ساروخەکانی کەتیبەکانی حەماسدا ئاگربەستی ڕاگەیاند.

ئەوەی لەم جەنگەدا بۆ ئیسرائیل و جیهان وەدەرکەت.

  • بۆ هەمووجیهان ڕوون بویەوە ئیسرائیل بەوهەموو چەک و چۆڵە سەربازی و پێشکەوتووەیەوە بێ پشگیری ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ناتوانی لەبەردەم ئیرادە و هێزی عەقیدەیی جەنگاوەران و موجاهیدانی فەڵەستیندا خۆی ڕاگرێت.
  • گۆڕانی گەورەی سیاسی و سەربازی لەباڵانسی هێزی ناوچەکەدا دێتەگۆڕێ.
  • بۆگەلی فەڵەستین وەدەرکەووت تەنها بژاردە بۆ سەرکەووتن و گەشتن بەمافە زەوتکراوەکانیان تەنها و تەنها مقاوەمەو ڕوبەڕوبونەوەیە.
  • چیدی بزووتنەوی حەماس ئەو بزووتنەوەی جاران نییەو توانای سەربازی زۆر بەهێزتر بووە.
  • حکومەتی ئیسرائیل ئەو هێزە گەورەو کاریگەرە نییە کەووڵاتانی عەرەبی ڕۆحیان چووە.
  • هەواڵگری ئیسرائیل زۆر بێتواناو لاوازن خوێندنەوەی پێشوەختیان نەبووە بۆ توانای سەربازی حەماس.
  • کێشەی فەڵەستین دوای جەنگی 10 ڕۆژەی سەرغەزە چووەتە قۆناغێکی ترەوە.
  • ئەم جەنگە بەتەواوی ڕێکەوتن نامەی(سەدە)ی حکومەتەکەی ترەم هەڵدەوەشێنێتەوە.
    لەکۆتایدا دەمەوێت بڵێم جارێکیتر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە درۆینەکانی مافی مرۆڤ ئەو هەموو دام و دەزگاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانەی خستە ژێر پرسیارەوە.

پیرۆزە جەژن و ئاهەنگی سەرکەوتنی غەزە…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close