بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستاننوسەرانهەواڵ

وڵاتانی زلهێز نایانەوێ کێشەی کوردو فەڵەستین چارەسەربێت

کامیل حاجی علی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

شاراوە نییە لە دوای ساڵانی شەستەکانەوە تاکو ئەمڕۆ گەلی غەززەو فەڵەستین هەر ڕۆژەو بە بەهانەیەک زوڵم و ستەمیان لێدەکرێت، بە تایبەت دانیشتوانی شاری غەززە دوای ئەو هەموو غەدرە کە لێیان دەکرێت ناوە ناوە بۆ ماوەیەکی زەمەنی ماوە ئەدەن شێوێنە وێران بووەکان ئاوەدان بکەنەوە بە خێر خوازان و بەرژەوەندیە چیەکانی جیهان وە جار جاریش سەفقەیەکی ئابووریان پێدەدەن بۆ ئەوەی ئەو هەموو ستەمەی کە لێیان کراوە لەبیریان بچێتەوە ئەگینا پەنجا ساڵ زیاترە سوڵطەی فەڵەستینی وەک چاودێر بەشدار دەبێت لە کۆبونەوەکانی UN بە فەرمی دانی پێدانراوە هۆکار چیە ئەو هەموو زوڵمە قەبول دەکرێت گەر دوو بەرەی هێزی جیهانی هەیە بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسڕائیل و دەوڵەتی ئەمەریکا بە ئاشکرا بازوی خۆیان دەردەخەن دژ بە گەلی غەززە و فەڵەستین و نواندنی جۆراو جۆر دەکەن هەر بە ئارەزوی خۆشیان کۆتایی بە نواندنەکانیان دێنن ئەم کێشەیە گەر بیانەوێت زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت بەڵام بە داخەوە کێشەی گەلی فەلەصتین و گەلی هەرێمی کوردستان زلهێزانی جیهان و زۆرێک لە دەولەتانی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان ئەم دوو کێشەیە بە چارەسەر نەکراوی هەر وا دێڵنەوە بە حیسابی خۆیان ئەو دوو کێشە وەک داشی دامەیە دێڵنەوە بۆ مانەوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان گەر دۆست و دڵسۆز و خەم خۆری هەردوو گەلی فەڵەستین و گەلی کورد هەیە کۆمەکی و یارمەتی لە گشت بوارەکاندا بگەیەنە دەستی خۆیان ئەوکات دەردەکەوێت بزانن چارەسەر دەبێت یان نا.

ئێمە لێرەوە پشتگیری و هاو خەمی خۆمان بەرامبەر گەلی فەلەستین دەردەبڕین دڵمان لەلاتانە ڕۆژ و شەو نزاو پاڕانەوەمان لە خوای پەروەردگار ئەوەیە کە لەو نەهامەتی و ستەمەی لێتان دەکرێت ڕزگارتان بکات وە مەحکوم و ئیدانەی ئەو ستەمەی دەسەڵاتدارانی جولەکە دەکەین هیوادارین لە زووترین کاتدا ئاشتیەکی سەرانسەری باڵ بکێشێت بە سەر ناوچەکەدا کۆتایی بەو زوڵم و ستەمە ناڕەوایە بێت بەداخەوە زۆر حەیف و مخابن بۆ گشت دەوڵەتە عەرەبیەکان کە تاکو ئێستا نەیان توانیوە ئەو کێشەیە چارەسەرێکی دروستی بۆ بدۆزنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close