بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامینوسەرانهەواڵ

له‌سالیادی كۆچی دوای مامۆستاى موجاهید و موفه‌سیری قورئان شیخ عوسمان عبدول عه‌زیزدا

له‌سالیادی كۆچی دوای مامۆستاى موجاهید و موفه‌سیری قورئان
شیخ عوسمان عبدول عه‌زیزدا

ئاراس محمد

كاتیك باس له‌مردنی زانایه‌ك ده‌كه‌ین یان كاتێك زانایه‌ك وه‌فات ده‌كات گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ كه‌ی جێ‌ دێڵێت و ده‌مریت به‌راستی جوانیان وتووه‌ ئه‌وه‌ مردنی ئومه‌تیكه‌ ، من نازانم له‌كوێوه‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌م باسی كام قۆناغی ژیانی مامۆستا بكه‌م باسی سه‌ره‌تای ژیانی لاوی چۆن كه‌نجێكی شه‌رمن و ده‌ست پاك و داوێن پاك و ئه‌مین بووه‌ یان ، قۆناغی ده‌عوه‌و وبانگه‌وازی یان ململانێی و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق یان ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری ونه‌هامه‌تی نێو گرتوخانه‌كانی رژێمه‌ تۆتالیتاریه‌كه‌ی سه‌دام یان دورخستنه‌وه‌ و مه‌نفی كردنیان یان ئه‌و كاته‌ی غیره‌ت بژمی و راپه‌رینی 13/5/1987 ی به‌دوادا هات و دواتر كۆچی مامۆستایان و دامه‌زراندن و اعلان كردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لی هاته‌ به‌رهه‌م ، باسكردنی زیانی ئه‌م مامۆستایانه‌ به‌تایبه‌تیش مامۆستا مه‌لا عوسمان سه‌دان كتیب و بابه‌ت و راپۆرتی شیكاری ورد هه‌ڵده‌گرێت بۆ هه‌ر قۆناغێكی ژیانیان بینوسیت ، من ده‌مه‌ویت مادام وه‌فاتی مامۆستا هاوكاته‌ له‌كه‌ل راپه‌رینه‌كه‌ی 13/5/1987دا ده‌مه‌وێت تیشكیك بخه‌مه‌ سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كانی خودی مامۆستا له‌و كاته‌دا كه‌ جه‌نابیان داینه‌مۆو هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌و راپه‌رین و شۆڕشه‌ گه‌وره‌یه‌بوون كه‌له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵیرساو به‌رپابوو ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كڵپه‌ی سه‌ند ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و به‌عسیه‌كان له‌ئه‌وجی قووه‌ت و هێزدابوون به‌عس هه‌رخۆیبوو به‌س خۆی به‌ئاره‌زووی خۆی و به‌پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حۆی ته‌راتێنی ده‌كردوو هه‌رچی بویستایه‌ ده‌یكرد ئاله‌و كاته‌دا مامۆستایانی هه‌له‌بجه‌و زۆرێك له‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به‌ڕووی ڕه‌ش ونه‌گریس ئه‌وڕژێمه‌دا چوونه‌وه‌ و راپه‌رینێكی بێوێنه‌ و بوێرانه‌یان ئه‌نجام داو ناوچه‌كانی شاره‌زوور و هه‌ورامانیشی گرته‌وه‌ و دواتر جه‌نابی مامۆستا سونه‌تی هیجره‌تی زیندووكرده‌وه‌ و هه‌ربۆ خۆشی فتوای جیهادی دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاته‌ی به‌غداد ده‌ركرد و بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری دروستكرد و فه‌رمووی سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بۆ خۆشم به‌ته‌نها بم ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ اعلان ده‌كه‌م و به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌جه‌نگم كه‌ئه‌مه‌ش بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ك و گۆڕانیكی نه‌وعی بۆ هاتنه‌كایه‌ی جۆرێكی نوێ‌ له‌ڕیزی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی كوردا ، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ت هه‌وڵێكی زۆری دا كورد و شۆرشه‌كه‌ی و به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ وانیشانی ده‌ره‌وه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی بدات كه‌ئه‌مانه‌ دژی دین و ئه‌خلاق و به‌ها ئینسانیه‌كانن كێوین به‌هۆی كاریگه‌ری فتواكانی مامۆستاوه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رژێم پووچه‌ڵبویه‌وه‌ ، مامۆستا خۆی بویه‌ سه‌رمه‌شق و سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و كاروانه‌ تائیسته‌ش هه‌ربه‌رده‌وامه‌ و هه‌موومان شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین ، له‌ساڵیادی كۆچی دوای زانای گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌زاران سڵاو بۆ رۆحی سپی پاكی مامۆستاو سه‌رجه‌م ریبوارانی ئه‌م بزاوته‌ ئیسلامیه‌ ده‌نێرم و وةك م. ئارى شاعير ده‌ڵێت.
ئه‌ی ئه‌سپسواری نه‌جیب حیله‌ی ئه‌سپه‌كه‌ت دێت
ئه‌ی ئه‌سپ سواری نه‌جیب ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پێ‌ ژیرده‌بێته‌وه‌ شیرنیه‌
بۆنی می!زه‌ره‌كه‌ی تۆیه‌
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پێ‌ هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ داری بوجه‌وباڵه‌خانه‌ی خۆفرۆشی نیه‌
باڵای سنه‌وبه‌ری تۆیه‌
ئه‌ی ئه‌سپ سواری نه‌جیب ئه‌سپه‌كه‌ت هیشتا له‌حه‌وشه‌یه‌
ئیمه‌ش ئه‌سپسواریكی نه‌جیب وه‌ككه‌س نا وه‌كخۆت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close