
نزار کمال
بەوپێیەی ئیسلامەکەمان لە لە ناو قوڵایی تاریکی و نەفامی و جەهالەتەوە مرۆڤایەتی داغڵی بازنەی ڕوناکی وڕۆشنفیکری و ڕوئیابینییەکی تەواو کرد.
کەواتە مرۆڤی موسوڵمان بەرلەهەمووان لای وایە گرنگتر لەمزگەوت و کڵێسا و مەعبەدو پەرستگا ئاینییەکان مرۆڤەکانن .
مرۆڤ پەرستگاو جێگای یەکتاپەرستی لاپیرۆزە چونکە جێگای ملاقات و گفتوکۆی خۆیی و( رب العالمین )ە. بەڵام لەکۆتاییدا بونیاد و خالقی پەرستگاو مزگەوت و مەعبەدەکان مرۆڤن .
بەڵام خالقی مرۆڤ (الله) یە .بەم شیکاریەبێت کەواتە هەرزوو موسوڵمانان مرۆڤەکانیان لا لە معبەدەکان بەنرخترە .بەڵام ئەوەی لای ئێمە جێگای تێڕامان و تەنزاوەر و شەرماوەرە ، ئەم حکومەتۆلکەی خۆمان شێری ناوخۆ و ڕێوی دەرەوەیە .
چونکە ئەگەرچی داخستنی دەرگای وێستگەی اتصالاتی ڕۆحی موسوڵمان لەنێوان زەوی و ئاسماندا دەست لەبینی ڕۆحمان دەنێت . بەڵام ژیانی مرۆڤ و سەلامەتیان لەکرانەوەی دەرگاکان لامان گرنگترە .بەڵام ئەوەی ئەم میللەتەی بێزار و توڕە کردووە ئەوەیە کە ئەمانە لەبەرامبەر بێچووە پاپاکاندا هێدە زەلیلن کە تەنانەت ڕێز لە بڕیاری خۆشیان ناگرن .
لەوە شەرماوەرتر ئەوەیە لەمیدیاکانیانەوە ڕاستەوخۆ شکانی پۆرتی بڕیارەکانیانیشیان پێ نمایش ئەکەن .
