نوسەران

بابەتێک لە ژێر ناونیشانی بەڵێ بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران

نوسینی : خه‌ڵات عوسمان موراد

لەئێستادا سەرەڕای زۆری داهات و بەرزی نرخی نەوت لە نزیکی ۷۰ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و نرخی ۱۰۰ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە سەروو ۱٤٥۰۰۰ هەزار دینار بەڵام حکومەت بەردەوامە لە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی ٢١٪  بەڵام سەیر لەمەدایە بابەتێکی گرنگ هەیە کەمافی فەرمانبەرە و حکومەت گوێی خۆی لێ کەڕکردووە ئەویش پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەرانە کە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری  ژمارە ( ۱١ ی ساڵی ٢٠١٦ ) پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە تا ئێستا دەکاتە ٦ ساڵ فەرمانبەر بێ بەشە لەو ئیمتیازە بەڵام ئەو کەسانەی لەڕاژەی سەربازین ڕۆژانە دەبینین پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەرکرێت جا ئەمە زیانێکی زۆری لەفەرمانبەر داوە بەتایبەتی ئەو فەرمانبەرانەی لەو ماوەی ٦ ساڵە خانەنشین بوون لەلایەکەوە حکومەت ڕێژەیەک لەمووچەی فەرمانبەران دەبڕێت بەنایاسایی و لەلایەکی تریش ئەو جیاوازیەی لەپلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر نایدات ئەویش بۆ خۆی ڕێژەیەکە لەفەرمانبەرێکەوە بۆ فەرمانبەرێکی تر بەپێی پلەکەی ڕێژەکەی دەگۆڕێت جا ئێمە لێرە پێمان باش بوو نموونەیەک بخەینەڕوو بزانین جیاوازی بڕی ئەو مووچەیە چەندە لەنێوان فەرمابنەرێک کە پلەکەی بەرزنەکراوەتەوەو لەساڵی ۲۰۱٦ شایستەی پلەبەرزکردنەوە بووە وەئەگەر پلەکەی بەرزبکرایەتەوە ئێستا مووچەکەی چەند دەبوو ئەوەمان بیر نەچێت بەپێی یاسایی ژمارە    ‌                 ( ۲۲ ی ساڵی ۲۰۰٨ ) ی عێراقی فیدراڵ کە بە ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ژمارە                          ( ۲۱ ی  ساڵی ٢٠٠٨ ) دەرچووە تێیدا ئاماژەی داوە کە فەرمانبەر شایستەی سەرەمووچەی ساڵانە دەبێت ئەگەر هاتوو هەرساڵێکی خزمەتی بەڕێک و پێکی تەواو کردوو هیچ ڕێگریەکی یاسایی نەبوو وە بەنسبەت پلەبەرزکردنەوەش فەرمانبەرانی پلە ۱۰ تاکو پلە ٦ پاش تەواو کردنی چوارساڵ خزمەتی فعلی بەڕێک و پێکی ئەوا پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەرکرێت وە پلە ٥ تاکو پلە ۲ پاش تەواو کردنی ٥ ساڵ خزمەتی فعلی پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەکرێت بەدەر لەوانەی بڕوانامەکانیان جیاوازن وەک بێ بڕوانامەو سەرەتایی و ناوەندی ناچینە ناو ووردەکاریەکانی تر بابێینەوە سەر جیاوازی مووچەکەو پاشان زانینی ڕێژەی جیاوازی لێرە نموونەیەک وەر دەگرین

نموونە  :-

  • فەرمانبەرێک لەمانگی ( ۱ ی ساڵی  ٢٠١٦ ) مووجەی بنەڕەتیەکەی بریتی بووبێت لە ٣١٤٫٠٠٠ هەزار دینار کە دەکاتە پلە ۷ قۆناغی ٤ و خاوەن بڕوانامەی بەکاڵۆریۆس بێتو ناونیشانی یاریدەدەری ئەندازیاری کشتوکاڵی بێت و دەرماڵەی ترسناکی بەڕێژەی ٣٠٪ هەبێت و دەرماڵەی جوگرافی بەبڕی ٢٠٫٠٠٠ هەزار دنیار هەبێت و خاوەنی خێزان و چوار مناڵ بێت مووچەکەی بۆخەرج دەکرێت بەم شێوەیە
    • ٣١٤٫٠٠٠ مووچەی بنەڕەتی -٧٪ پشکی خانەنشینی =٢٢٫٠٠٠ هەزار دینار
    • o     ٣١٤٫٠٠٠ × ٤٥٪ درەماڵەی بڕوانامە = ١٤١٫٣٠٠
    • o     ٣١٤٫٠٠٠× ٣٠٪ دەرماڵەی ترسناکی = ٩٤٫٢٠٠
    • کۆی گشتی = ٣١٤٫٠٠٠-٢٢٫٠٠٠
    • ٢٩٢٫٠٠٠+١٤١٫٣٠٠+٩٤٫٢٠٠+٢٠٫٠٠٠ +٤٠٫٠٠٠+٥٠٫٠٠٠
    • o     ٦٣٧٫٥٠٠ پووختەی مووچەی شایستەی فەرمانبەر.
  • ئەگەر ئەم فەرمانبەرە لەمانگی ۲ ی هەمان ساڵ شایستەی پلە بەرز کردنەوەی بوایە بەم شێوەیە دەبوو

لە ١/٢/٢٠١٦ مووچەکەی دەگۆڕا لە ٣١٤٫٠٠٠ بۆ ٣٦٢٫٠٠٠ وە  پلەکەی بەرزدەبویەوە لە  پلە ۷ بۆ پلە  ٦ قۆناغی ۱ وەناونیشانەکەی لە یاریدەدەری ئەندازیاری کشتوکاڵی دەگۆڕا بۆ ئەندازیاری کشتوکاڵی

لە ١/٢/٢٠١٧ مووجەکەی دەگۆڕا لە ٣٦٢٫٠٠٠ بۆ ٣٦٨٫٠٠٠

لە١/٢/٢٠١٨ مووچەکەی دەگۆڕا لە ٣٦٨٫٠٠٠ بۆ ٣٧٤٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠١٩ مووچەکەی دەگۆڕا لە ٣٧٤٫٠٠٠ بۆ ٣٨٠٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠٢٠ مووچەکەی دەگۆڕا لە ٣٨٠٫٠٠٠بۆ ٤٢٩٫٠٠٠ و پلەکەی بەرز دەبویەوە لە پلە ٦ بۆ پلە ٥ قۆناغی ۱ وە ناونیشانەکەی لە ئەندازیاری کشتوکاڵی دەگۆڕا بۆ ئەندازیاری کشتوکاڵی یەک

لە ١/٢/٢٠٢١ مووچەکەی دەگۆڕا لە ٤٢٩٫٠٠٠ بۆ ٤٣٦٫٠٠٠

ئنجا پووختەی مووچەی مانگی ۲ ی ۲۰۲۱ بریتی بوولە

٨٤٢٫٤٥٠ بەپێ ی ئەو هاوکێشەی سەرەوە کە بڕگە بڕگە ڕوونکراوەتەوە

بەڵام ئەم فەرمانبەرە لەبەر ئەوەی بێ بەشە لە پلە بەرزکردنەوە مووچەی مانگی ۲ ی ساڵی ۲۰۲۱ بەواقع کە وەری گرتووە بەم شێوەیە بووە

لە ١/٢/٢٠١٦ مووچەکەی گۆڕاوە لە ٣١٤٫٠٠٠ بۆ ٣٢٠٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠١٧ مووچەکەی گۆڕاوە لە ٣٢٠٫٠٠٠ بۆ ٣٢٦٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠١٨ مووچەکەی گۆڕاوە لە ٣٢٦٫٠٠٠بۆ ٣٣٢٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠١٩ مووچەکەی گۆڕاوە لە ٣٣٢٫٠٠٠ بۆ ٣٣٨٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠٢٠ مووچەکەی گۆڕاوە لە ٣٣٨٫٠٠٠ بۆ ٣٤٤٫٠٠٠

لە ١/٢/٢٠٢١ مووچەکەی گۆڕاوە لە ٣٤٤٫٠٠٠ بۆ ٣٥٠٫٠٠٠

واتە مووچەی مانگی دووی بەم شێوەیە بووە

پووختەی مووچەکەی بریتیەلە

 ٦٩٨٫٠٠٠ ×٢١ ٪ لێبڕین = ١٤٦٫٦٠٠

٦٩٨٫٠٠٠ – ١٤٦٫٦٠٠ = ٥٥١٫٤٠٠

جیاوازی نێوان مووچەی بێ لێبڕین و وە پلەبەرزکراو لەگەڵ مووچەی بەلێبڕینی ٢١٪ و پلە بەزرنەکراوە

٨٤٢٫٤٥٠ – ٥٥١٫٤٠٠ = ٢٩١٫٠٥٠ دەکاتە ڕێژەی٣٤٫٥٤٪

واتە فەرمانبەرەکە مانگانە ٣٤٫٥٤٪ ی لێ دەبڕێت نەوەک ٢١٪  

 بەبێ هیچ پاڵپشتیێکی یاسایی  بەهیوای ئەوەی سوودتان لێ بینیبێت و ئێمەی فەرمانبەر هەڵوێستمان هەبێت و چیتر بێ دەنگ نەبین لەئاست  ئەم  زوڵمە لێمان دەکرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close