
دوا قومی جیهاد ….
سیواكهكهت مه‌شاره‌وه
ئه‌وان زۆر ڕقیان لێیه‌تی
سه‌رپۆشه‌كه‌ت جوان ببه‌سته
ئه‌وان چاویان له‌سه‌ریه‌تی
تفه‌نگه‌كه‌ت بكهوهشان
قه‌ڵه‌م زۆرجار
وشه له ده‌میا ئه‌تۆپێ
وه‌كو دووشه‌شی دۆمینە
بیكه‌وه شان
ئه‌وان خه‌میان له ده‌نگیه‌تی
خۆت هه‌ڵواسه به دامێنی خانوهكهتدا
ئه‌وان ڕقیان
له ناو و دار و بهردیهتی…!!
با نانه‌كه‌ت له‌سه‌ر ساجهكهت نه‌سوتێ
ئاگات له ده‌م و سفره‌ت بێ
هه‌رچی نانی ئه‌م دنیایه بۆ تۆ سوێره
چی ساجی ئه‌م وڵاته‌یه
ڕوویان ڕه‌شه و چاویان كوێره
ئه‌وان بۆ تۆ
خه‌ویان نایه
هه‌موو گیانیان بۆ سفره‌كه‌ت ڕه‌شه‌بایه…!!
پشتوێنهكهت توند ببه‌سته
ئه‌و پشتوێنه‌ی بیست و یه‌ك گه‌زی ته‌واوه
به پێوانه‌ی باڵی هه‌ڵۆ
ئه‌وان حه‌زیان له قایشه
نه‌وه‌ك په‌ڕۆ
به پێی پێخاوس مه‌گه‌ڕێ
ئه‌م جادانه هه‌مووی دڕكه
پووته‌كانی تهوێڵهت له پێ بكه‌وه
ئینجا تێر بگه‌ڕێ و بڕۆ
خه‌م مه‌خۆ فێربه خه‌م مه‌خۆ
هه‌سته بڕۆ
ڕێگاكه‌ی تۆ
چه‌ند دڕكاویی و پڕ له خار بێ
گه‌ر ڕاشنهكهی
ئه‌گه‌ی به كۆماری ئاسۆ
هه‌ر هیچ نه‌بێ
به كاوه‌خۆ…!!
فێربه بڵێ بزووتنه‌وه‌م
بڵێ ده‌ماری ئه‌م نه‌وه‌م
بڵێ ڕیشم له بهردهڵانا سپی كرد
بڵێ به‌عسم
هه‌ر به ده‌ستی خۆم ڕه‌می كرد
بڵێ شانم ڕێك له ئاستی سورێندایه
بڵێ ڕه‌گی ده‌ست و بازووم
له‌ناو زنه‌ی ههیشووردایه
فێربه بڵێ من هه‌ر چه‌ترم
نیشتیمانی ئاشتی و عه‌ترم
ئامێزم پڕه له مناڵ
كه‌چی چوارده‌ورم پڕ له داڵ…!!
مه‌ترسه تۆ شكۆت هه‌یه
هه‌زار قه‌ڵا و زهركۆت هه‌یه
ملیوانی سه‌دان كراست چڵكن كرد
به باڵای بیست تا سی جه‌للاد
پێڵاوت بۆ شۆڕش كون كرد
گه‌ر هیچیشت نه‌كردبێ
بۆ ئه‌م وڵاتی بێ كه‌سه
كه‌ركوكت گرت…!!
ئه‌ها ئه‌و هه‌موو ئاڵایه
خوێنی سپی
ملیۆنێ رۆح و باڵایه
جوان سه‌یریكه
درووشمه‌كه‌ی نێوچاوانی بخوێنه‌وه
ئیتر پێم ناڵێی عه‌یب نییه
له‌ژێر به‌تانی و نوێنه‌وه
ئه‌ڕوانیته جل و به‌رگی خوێنینه‌وه
خۆت خه‌وت دێ
بۆچی غیره‌ت ئهخهوێنی
بۆچی به‌زۆر
هه‌ر ده‌ته‌وێ
كتێبی ڕابردووی سیره‌ت
بشێوێنی…!!
چاویلكه‌كه‌ت بدۆزه‌وه
جامانهكهت بپێچه‌وه
جانتاكه‌ت پڕكهوه له نوور
چاوت هه‌ڵبێنه‌وه بۆ دوور
مهتارهكهت ئاوی نییه
یان فڕهیده
یان پڕپڕی بكه‌ره‌وه
له نێتی سوور
خۆزگهخۆتت بناسیایه
نه‌ك له باشوور
له دنیای خوا
به بێ سنوور…!!