نوسەران

بەرەو كۆتایی ئیسلامۆفۆبیا سەپۆرت و ڕوماڵی (تاجی زێڕین) بە نموونە

ئاری عەبدولەتیف

جاران، ترس لە ئیسلام پاكێج بوو، بە بەرمەجە و میتۆد و نەخشەڕێگا، سەدان كەناڵ و دەزگای ئیلحادیی، كاریان لەسەر دەكرد بە تایبەت بە دیوە میدیاییەكەدا و لێشاوێ لە دامەزراوەی میدیایی خەریكی ھەڵپە و ھەڵمەتی ناشرینكردن بوون و ئەنتی ئیسلام بوون.
ئیدی وردەوردە بە ھۆی فراوانبوونی بازنەی ئیسلام و گەشەسەندنی كاروانی ھۆشیاریی و ڕووكردنە ئەم ئاینە لە لایەن نەتەوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ترسیش لە ئیسلام بەرەو كۆتایی دەچێت و ئەم میتۆدە بازاڕی نامێنێت و ئیسلام لە فاكتدا یەكانگیر دەبێت لەگەڵ ئامانج و خواستە ژیانیی و ژیارییەكاندا.
ئیسلامۆفۆبیا، كاتێك مانیفێستێكی بەھێزە، كە ئیسلام وەك خۆی ناناسرێت، بەڵام كە خەڵك و نەتەوەكان و دەسەڵاتیش زانییان ئاین چیتر تریاكی گەلان نییە و ھۆی ئارامیی سیاسیی و ئاشتیی كۆمەڵایەتییە، دان بە بوونیدا دەنێن و بە ئاڕاستەی چاكەی گشتیی مومارەسەی خۆی دەكات.
وەنەبێ یەھود و نەسارا، ئیلحاد و سیكۆلاریزمی جیھانیی، لێگەڕێن و كۆڵبدەن و پاشەكشە بكەن و دەست لەسەر ناشرینكردنی ئەم ئاینە تێروتەواوە كەونییە ھەڵگرن، دەمێنێت ھەر نوزە و تۆنی لەرزۆك و لێدان لە شەعایر و شكۆی ئیسلام ھەر دەمێنێت، بەڵام نینۆكیان نامێنێت، ڕەزیل و سەركۆنە دەكرێن.
نموونەی ئەمڕۆی تاجی زێڕین لە ھەڵەبجە و فێستێڤاڵی باڵاپۆشیی ھەزار كەنیشكەپاكیزەی كورد زیاتر و ڕووماڵكردنی لە لایەن سەدان كەناڵ و پەیج و دەزگای میدیایی غەیرە ئیسلامیی و جۆراوجۆر، قودرەتی ئەو گەشەسەندن و دیفاكتۆیەی ئیسلام و پاشەكشەكردنی جەھل و ھەیمەنە سواوەیە، سەرباری سەپۆرتكردنی لە لایەن سەدان ھەزار ھاوڵاتییەوە بە نوسین و شێوازی جیاواز.
لە كوردستان، ھەن لایەن و كەسانێك، نەك مەیل، بگرە ئەجێندایان لێدانە لە ئیسلام و پرەنسیپەكانی و شوناسی ئیسلامۆفۆبیا وەك خەریتە بە نێوچاوانیانەوە لكاوە و ئیسلام وەك شەوە و دێوەزمە دێتە بەر بیناییان، بەڵام كەم و كورت و دوابڕاو، دواجار ئەم نەفەسە ئیلحادیی و سەگوەڕییەش بەرەو كزیی و كۆتایی دەچێت و دوا بزماریش دەبینین بە تابووتیانەوە كە ھەر لە لایەن جەماوەری ھۆشیارەوە لێی دەدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close