نوسەران

مەیلی ئازادی و ژیانسازیی پێچەوانەی سیناعەتولمەوت و ستەمكاریی

ئاری عەبدولەتیف

لە كەمترین كاتدا، كارێكی ژیاندۆستییانە و سروشتپارێزیی ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی (م. عیرفان عەلی عەبدولعەزیز)، لە میدیاكان بویە بابەتی باس و ڕۆژەڤی ئەمڕۆ و سەدان ھەزار ھاوڵاتیی دەستخۆشییان لێكرد و بە كارێكی ناوازە و ژیانسازیی لەقەڵەمیاندا.
ئەوەی دەمەوێت لەم كورتە وتارەمدا ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە كە مەیلی ئازادی و ژیانسازیی و پاراستنی سروشت و ئاوەدانكاریی، لوتكەی ئەو میتۆد و پرەنسیپە ئیسلامییەیە كە ھەموو تاكێكی موسڵمانی پێگۆشكراوە، ڕێك پێچەوانەی ئەو قوتابخانە نامۆڕاڵ و میتۆدە سواو و ستەمكارانەی بە درێژایی ژیان تا ئەمڕۆی لیبرالییەت و پۆست پۆست مۆدێرنە و دنیای درۆینەی پێشكەوتن، خەڵك و خاك و ژیان كاولوكۆ دەكەن و نەك سروشت و ژینگە، بەڵكو مرۆڤ وەك تاكە سەنتراڵ لەسەر زەوی دەكەن بە پەن و پەڕۆ و بە پاوەری ئیلحادێكی ماكیاژكراو سیناعەتولمەوت پەیڕەو دەكەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close