نوسەران

(سەودا)ێک بکە تیایدا براوەو سەربەرزبی

عوسمان حمەکریم زەڵمی

ژیان کورتەو خێرا تێدەپەڕێت، بەڵام ھەرکەسەو تیایدا سەرقاڵی مامەڵەیە بە نیازی قازانج و دەسکەوت، بەجۆرێک تیایدا براوەو ڕووسورانە بگاتە ئاکام . دیارە وەھا بیرکردنەوەو بۆچونێک جێی نرخاندە، ھەرچەندە ھەروا بەتەنیاو بەخواستی مرۆڤ ناێتەوە، بەڵکو ژیان ڕێساو یاساو بنەمای بنچینەیی و جێگیری ھەیە، لەمێژە ئەم ڕاستیە لای ئاوازدار ڕۆشنەو بۆ مرۆڤایەتی چەسپاوە، ئەوجا ئەوەی پشتگوێی خستبێ و کاری پێ نەکردبێ، (بەداخەوە) لە سەوداکەی زەرەرمەند بووە، دەرفەتیش تەنھا یەک کەڕەتە!!
بێگومان، ھەقیقەتی ئەم پرسە پێویستە لە قورئانی پڕخێرەوە ھەڵگۆزین، چونکە وا لەترۆپکی (ڕاستی)دا، وتەو وادەیشی (یەقین) بەخشن بۆ خەڵکانی تێگەیشتوو: (إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ).
لەم ڕوانگەوە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشم بۆ چوونە ناو پرسەکە، وەچەند نموونە لەو سەرچاوە (ھەق)قە وەردەگرین تاکو بەزەین و ئاوەز لەگەڵی بژین، بە ژیربێژی و مەنتیق ھەڵوێستی لەبارەوە وەربگرین.
ڕۆژگارێکی توولانی (نوح) پێغەمبەر (علیە السلام)، بە ئەرکی بانگخوازیەوە سەرقاڵ بووە، بەڵام مەخابن!! گەلەکەی قەدری ئەو گەوھەرە بەنرخەیان نەزانیوە، وە لە ئاست بەخشندەیی و بەخششی خواوەند، سپڵە و نمەک نەناس بوون!! پاش نزیک بە ھەزار ساڵ کارکردن و ماندووبوون، وە بینینی سەرپێچی و لاساری و سەرەڕۆیی قەومەکەی، بەدرۆخستنەوەی خۆی و پەیامی!! ئینجا ھاناو ھاوار دەبات بۆ خاوەنی (اللە)،دەڵێ: (فَدَعَا رَبَّەُۥٓ ڕَنِّی مَغۡلُوبٞ فَٱنتَێِرۡ)، بەڕاستی من شکستم خواردووە ، تۆ یارمەتیم بدەو سەرکەوتنم پێ ببەخشە. بەزیو داوای سەرکەوتن دەکات!! چوون ترسی ئەوەی ھەیە کەوا نەی توانیبێت بە ڕێکوپێکی ئەرکەکەی بەجێ بگەیەنێت و سوچ و خەتاکە لە ئەم بێت نەوەک لە گەلەکەی!!
دواجار ئەو قەومە ئارەزوو پەرستە شایستەی خەشمی خوا دەبن، بۆ ئەو مەبەستە فرمان بە نوح دەکرێت: (ۆٱێۡنَعِ ٱلۡفُلۡکَ)، تاوەکو دەستبکات بەدروستکردنی کەشتیەکە، بەڵام: (بِڕَعۡیُنِنَا ۆۆحۡیِنَا)، بەچاودێری و سرووشی ئێمە، دەسا چیت پێدەڵێن وابکە . وریابە، لە بارەی ئەوانەی وا ستەمیان کردووەو نەھاتوونەتە سەر ڕێی ھەق و ڕاستیان بەدرۆ خستۆتەوە، قسەم لەگەڵدا مەکەو تکایان بۆ مەکە: (ۆڵا تُخَٰگِبۡنِی فِی ٱلَّژِینَ ڤَڵمُوٓاْ)، چونکە بڕیاری خنکاندن و لەناوبردنی ئەوان دراوەو کاتی ھاتووە: (إِنَّەُم مُّغۡرَقُونَ/ ھود:٣٧).
کەشتیەک!! بە کەرەستەی سادەی ئەوکاتە کە بە چەند پارچە تەختەو بزمار درووست کرابوو: (ۆحَمَلْنَاەُ عَڵیٰ ژَاتِ ڕَلْۆاحٍ ۆدُسُرٍ)، کاتێک ئاو لە ئاسمانەوە بەردەبێتەوەو لەزەویەوە فوارە دەکاو سەردەکەوێ!! بەڕێ دەکەوێ، بەناو ئەو دۆخە سامناک و زریانە بەھێزو تۆقێنەرەدا، کەشتیەکە دەیانبات بەناو شەپۆلی بەرزی وەک شاخ و چیادا: (ۆەِێ تَجْڕی بِەِمْ فِی مَوْجٍ کَالْجِبَالِ/ ھود:٤٢)، لەحاڵێکدا ئەمڕۆ کە تەکنەلۆژیا لەو ئاستە بەرزەدایە، کەچی کەشتی و بارھەڵگر ، بەرگەی شەپۆلی بەرز ناگرێ و دەشکێ و نوقم دەبێت، کەچی ئەو کەشتیە سادەیە، پارێزراو دەبێت، بۆچی؟! چونکە: (تَجۡڕی بِڕَعۡیُنِنَا)، بە چاودێری و پارێزگاری خواوەند دەڕۆیشت.
ئەودەمەی پێغەمبەر موسی (علیە السلام)، ساوایە، بۆ پاراستنی لە جەلادی خوێنمژی فیرعەون، دایکی نیگای بۆدێت: (ڕَنِ اقْژِفِیەِ فِی التَّابُوتِ فَاقْژِفِیەِ فِی الْێمِّ)، کە ئەو شیرەخۆرە بخەرە ناوسندوقێکەوەو ئینجا فڕێی دەرە ناو دەریاوە!! جا با دەریاش بیباتە کەناری ئاوەکە: (فَلْیُلْقِەِ الْێمُّ بِالسَّاحِلِ)،لە ئاکامدا ئەوەی دوژمنی من و دوژمنی ئەوە (کە فیرعەونە) بیگرێتەوە: (ێڕْخُژْەُ عَدُوٌّ لِّی ۆعَدُوٌّ لَّەُ)، ئا ئەمە چۆن سەردەگرێت خودایە؟! (ۆڕَلْقَیْتُ عَڵیْکَ مَحَبَّەً مِنِّی)، چونکە لەلایەن خۆمەوە خۆشەویستیم پێ دابویت، لەوەش بانتر: (ۆلِتُێْنَعَ عَڵیٰ عَیْنِی/ ٣٩ گە) بۆ ئەوەی پەروەردە بکرێت لەپێش چاوی من و بە چاودێری و پارێزکاری خۆم.
دەی ھەر ئەو خوایەی بەدیھێنەر (خالق)ی ئاسمانان و زەوی و گەردوون و بوونەوەرە، وە چاودێرو ئاگادارو ڕاگیرکەرو بەڕێوەریانە، بە پێغەمبەر (ﷺ)ی پێشەوامان، فەرموویەتی: (ۆاێْبِرْ لِحُکْمِ رَبِّکَ)، ئارام بگرە بۆ بڕیار و فەرمانی خاوەنەکەت، (فَإِنَّکَ بِڕَعْیُنِنَا/ الگور: ٤٨)، ئەوسا تۆ لەژێر چاودێری و پارێزکاری ئێمەدایت. تەنھا یەک چاوتروکان لاشەخەرت ناکەین.
وشەی (بِڕَعْیُنِنَا)، زمان لە ئاستیدا لاڵ و خامە کولەو ناتوانن وێنای بکەن، خواێک فەرمانی کرد بە ئاسمان سەر زەوی بکە بە زریان و تۆفان، وە لەناو ئەو گشت شەپۆلە بڵندو ترساناکانەدا کەشتی (نوح)و سەرنیشانی پاراست. وە (موسا)ی شیرەخۆری بردە بەردەستی ستەمکاری مێژوو (فیرعەون)، تاکو لە ماڵەکەیدا ئاسان گەورە ببێت!!
خواێک کەوا لە (دژ) (دژ) درووست دەکات، وەک دەرھێنانی ئاگر لە درەختی سەوز: (الَّژِی جَعَڵ ڵکُم مِّنَ الشَّجَڕ الْڕَخْچَڕ نَارًا/ یس: ٨٠). وە زیندوو لەمردوو، وە مردوو لە زیندو دەردەھێنێت: (یُخْڕجُ الْحَیَّ مِنَ الْمَیِّتِ ۆیُخْڕجُ الْمَیِّتَ مِنَ الْحَیِّ). وە زەوی دوای مردنی زیندوو دەکاتەوە: (ۆیُحْیِی الْڕَرْچَ بَعْدَ مَوْتِەَا/ الروم: ١٩).
دەسا گەربێتو من و تۆی خاوەن فام و ئاوەز، لەو گرێبەستەی لەگەڵ خوادا بەستومانە ئارامگرو پشوودرێژ بین، وە ئەرکی خۆمان بەڕێک پێکی و بەپێی توانا، ئەنجامی بدەین، ئیتر با بێخەم بین و لە ھیچ باکمان نەبێت، چونکە ئەو بەو مەزنیەوە ئاگادارو چاودێرو پارێزەرمانە. دەسا کامە (سەوداو بازرگانی)تر وەک ئەم مامەڵەیە لەگەڵ (اللە)، تیایدا براوەو سەربەرزین؟!

بابەتی دیكە

Close