نوسەران

بەرەو قەیرانێکی نوێ…..

بەرەو قەیرانێکی نوێ…..

ھاوینی بێ کارەباو زستانی بێ سووتەمەنی

علی حاجی زەڵمی

زستانی ھاویین دوو وەرزی جیاواز لە یەکتری بەڵام کە ئەم دوو ورزە ھاتن خەڵکی کوردستان ترسیان لێ دەنیشێتی خەم ڕووخساریان دادەگرێت تووشی گەورەترین کێشە دەبن لەبەر نەبوونی پێداویستیەکانی ئەم دوو وەرزە کە ئەویش کارەباو نەوتە، ئەم کێشەیە لە ساڵانی پێشتریش ھەبوو بەڵام پێ دەچێت سالڵ بە ساڵ خراپتر بێت باشتر نەبێت واتە ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار کاتێک کە ھاوین دێت خۆی دەکاتە میوانی کوردستان بەڵام میوانێک کە ھیچ خەمت نەکرێت بە دەنگیەوە نەچێت کاتێک خودا حافیزەت لێ کرد بە کاڵی و کرچیەوە ڕەوانەی بکەین ئاوایە قەدری میوانی ھاوین لە کوردستان پێ دەچێت وەک ئەم چەند دێڕە وایە کە لەسەرەوە باسم کرد کاتێک ھاوین ھات بێ کارەبایی خەڵکی بێزار دەکات و ڕقیان لە ھاوین دەبێت دەڵێن ھاوین ئاوایە ئاوایە بەڵام لە ڕاستیدا وانیە لە ھەرێمی کوردستان ئاوایە لە ھاوییندا ئەوەندە کارەبامان نادەنێ کە بڵێین ئۆخەی بەڵام ئەوەی من و ھەندێ لە ھاووڵاتیانی بێزار کردووە ئەوەیە لەناکاو وەزیرێک یان مەسئولێک دێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن یان لە ڕۆژنامەکان دەڵێن لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەوەندە مێگا وات کارەبا لە فڵان ووڵاتەوە دەھێنین بۆ کوردستان ھەمو شتەکان تەواو بوون لێرەدا خەڵکی چاوەڕوان دەکەن کە کارەبا دێت دڵیان بۆ ماوەیەک خۆش دەکەن بەڵام دواتر وەزیرەکان روو زەرد ئەبن و وا دەرناچێت ئەمە چەند جارێک دوبارە بووەتەوە لەم ساڵانەدا بەڵام خۆ ئەوان ئاگای عەیبەو درۆ کردن نازانن ھەر ئەوەندە دەزانن پارەی باش بخۆن و کۆمپانیا بکڕن لەم لاو لاوە بڵێن کوردستان وەک دوبەی لێ دەکەین لە چەند ساڵی داھاتوودا تۆ کێشەی کارەبات پێ چارەسەر ناکرێ بۆ دەڕۆین باڵە خانەم بۆ دەکەیتەوە لە کاتێکدا ھاووڵاتیان بە دەست ئەو پێداویستە سەرەتاییەوە دەناڵێنن ئەم کێشە چارەسەر بکە جا بڕۆ باڵەخانەم بۆ بکەرەوە ئەمە لە کاتێکدا ئەو مەسئولانە خۆیان یەک دەقە کارەبایان نابڕێت لای ئەوان بووە بە یابان خەڵکی داماویش ھەر بۆخۆی عارەق بڕێژێت ئەوان مناڵەکانیان لە دەرەوەی ووڵات دەخوێننی خۆیان کارەبایان ٢٤ سەعاتە ھەیە بەڵام قوتابی فەقیر ھەیە لەبەردەم چرایەکدا سەعی دەکات ئارەقی ناوچاوانی کتێبەکەی تەڕ دەکات ئەمە باسی کارەبا دێمە سەر باسی نەوت ئەگەر زستان نەوت نەبێت پێ دەچێت ژیان زۆر لە نالەباریدا بێت بە ئاسانی نەتوانیت بژی بەڵام لە چەند مانگی پێشوودا وەعدی ئەوەیان دابوو کە دوو بەرمیل نەوت بدەن بەڵام ئەمەشیان ھەر درۆ بوو ئەگەر بۆ ئەم زستانە نەوت دابین نەکەن خەڵکی چی بکاتی ڕوو بکاتەکوێ ئەمە کێشەی بێ نەوتیە ساڵی پارو پێراریش ھەروابوو پێ دەچێت ئەمسال خراپتر بێت چونکە بە پێی قسەی دەنگ و باسەکان ئەم زستانە زۆر سارد دەبێت و لە زستانەکانی تر جا ئەگەر نەوتیش نەبێت یاخود حکومەت دابینی نەکات بۆ ھاووڵاتیان ئەوا کێشەیەکی گەورە ڕوو دەدات لە کوردستان لەم زستانە ئێستا کە کەمتر لە دوومانگی ماوە بۆ زستان بۆ ھاووڵاتیان دەبەی نەوت بە

(١٥.٠٠٠) ھەزار دینارە ئەگەر بڕواتە زستان ئەوەندەو نیوێکی تر زیاد دەکات واتە بەرمیلی نەوت دەبێت بە سەدشەت ھەزار دینار زیاترچاپی نوێ خۆ ئەگەر ھاووڵاتیان کرێکار بێ ئەوا ھەشت نێوەڕۆژ دابین بکات بۆ کڕینی یەک بەرمیل نەوت ئەگەر بەرمیلێکیش بەشی بکات ئەگەر مامۆستا بێت بەم بێ مووچەییە وە مووچەکەی بەشی سێ بەرمیل نەوت دەکات جا بەشی زستانی دەکات یاخود ھەرکەسێکی تر گەر نەوتی نەبێت……

بابەتی دیكە

Close