كەش و هەواكوردستانهەواڵ

کەشناسی رەوشی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند و پێشبینی دەکات، لەم هەفتەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی لە رۆژی سێشەممە تۆمار بکرێت.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1 تا 2 پلە بە بەروارد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە. بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت تا لە رۆژى سێشەممە، کە دەگاتە بەرزترین ئاستى لە ماوەى ئەم هەفتە. بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر بۆ رۆژى سێشەممە 45-46 پلە، سلێمانى 44-46 پلە، دهۆک 44- 45 پلە، کەرکووک 46-48 پلە هەڵەبجە 44-46 پلە، لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم بە تایبەت ئیدارەى گەرمیان وەک خانەقین و کەلار لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە.

کەشناسی راشیگەیاندووە. رۆژى چوارشەممە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 3-4 پلە دەچێتەوە سەر ئاستى ئاساى خۆى.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
‎May be an image of ‎دەق‎‎
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close