كەش و هەواكوردستانهەواڵ

پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.


بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە زۆربەی پارێزگاکانی هەرێم، لەکاتەکانی نیوەڕۆدا ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە و بۆ سبەی، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

لە دهۆک ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (30) و سبەی (31) پلە دەبێت، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما (32) و سبەی (33) پلە دەبێت.

لە سلێمانی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (31) پلە و سبەی (32) پلە دەبێت، لە کەرکوک ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (33) و سبەی (34) پلە دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close