كەش و هەواكوردستانهەواڵ
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان، لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لە کەرکوک ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (20)، سبەی (21) پلە دەبێت، لە سلێمانی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (16) و سبەی (17) پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما (16)، سبەی (17) پلە دەبێت، لە هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (18) و سبەی (19) پلە دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە