كەش و هەواكوردستانهەواڵ

کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند سبەینێ پلەکانی گەرما 5 بۆ 7 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و خێرایی باش زیاددەکات.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک خێرای با زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگاتە سەرو 40 کم لە کاتژمێرێکدا.

ڕاشیگەیاندوە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵیش هەیە و ئەمڕۆ هەرێم هەر لەژێر کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینە دەبێت کە ڕووی لەناوچەکەمان کردوە.

کەشناسی ئاشکراشیکردوە سبەینێ هەینی لەکاتەکانی ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close