كەش و هەواكوردستانهەواڵ

کەشناسی: باران و به‌فر دەبارێت

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران لە هەندێ ناوچەى شاخاوى و سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى باران لە ناوچە جیاجیاکاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، کە لە کاتەکانى بەیانى زوودا بەرەو نیوەرۆ ئاستى باران بارین زیاد دەکات و لەسەر لوتکەى چیا بەرزە سنورییەکان بەفر دەبارێت.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٨ پلە و نزمترین نۆ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٠ بە پێنج پلە دەبێت و دھۆک ١٥ بە هەشت پلە دەبێت و کەرکوک ١٩ بە هەشت پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٣ پلە و نزمترین شەش پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٥ بە سێ پلە، دھۆک ١١ بە پێنج پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ١٦ بە شەش پلە دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close