كەش و هەواكوردستانهەواڵ

کەشناسی هەرێم: پێشبینی بەفر و باران ده‌كات

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکاندا و لە بەیانى زوو تاوەکو نیوەڕۆ بەفر دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور

کەشناسی ھەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمرۆش ساردترین ناوچەی هەرێمى کوردستان ناوچەى حاجی ئۆمەران بووە لە پارێزگای هەولێر کە پلەی گەرمی -٤ پلەی سەدی تۆمارکراوە.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە و نزمترین هەشت پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٦ بە چوار پلە دەبێت و دھۆک ١٥ بە چوار پلە دەبێت و کەرکوک ١٩ بە چوار پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٥ پلە و نزمترین حەوت پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٤ بە چوار پلە ژێر، دھۆک ١٠ بە دوو پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ١٨ بە پێنج پلە دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close