كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كه‌شناسی “لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت”

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتی جیاجیادا هەندێک کات باران مامناوەند دەبێت و دەشڵێت، “لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت.”  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ پلە و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٠ بە ٦ و دهۆک ١٩ بە ٧ و کەرکوک ٢٢ بە ٨ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٩ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ٧ پلە، دهۆک ١٧ بە ٨ کەرکوکیش ٢١ بە ٩ پلە دەبێت.

بابەتی دیكە

Close