كەش و هەواكوردستانهەواڵ

کەشناسی هەرێم: لە زۆربەی ناوچەکان تاوە باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە، دەڵێت لە زۆربەی ناوچەکان تاوەباران دەبارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و تاوەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هاوکات لە زۆربەی شارەکان تەم دروست دەبێت.

لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ (16)، سبەی (19) پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما (17) و سبەی (19) پلە دەبێت.

لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ (21)، سبەی (23) پلە دەبێت، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ (19)، سبەی (20) پلە دەبێت.

بابەتی دیكە

Close