كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كه‌شناسی لەبارەی دروستبوونی لافاوەوە هۆشداریی دەدات

کەشناسی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە، کە لە ئەمڕۆ شەممەدا ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی هەرێم بە تایبەتی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی هەیە و دەشێت ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

لەوبارەیەوە، کەشناسی هەرێم راگەیاند، رێژەی بارانبارین بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بارانی بەخوڕ دەستپێدەکات.

هاوکات، کەشناسی عێراقیش هۆشداری بارانی بەخوڕ لە ناوچەکانی کەرکوک و سلێمانی دەدات و دەڵێت لافاو دروستدەبێت.

چەند ئاژانسێکی کەشناسی ناوخۆیی هەرێمیش باس لەوەدەکەن، کە لە ئەمڕۆ شەممەوە بارانی بەهێز و لافاوی گەورە لە ناوچەکانی دەشتی کەلار و بناری زنجیرە چیای داڵەهۆ، سەعدییە، جەلەولا، نەفتخانە، خانەقین، پەروێزخان، قۆرەتوو تا بناری بەمۆ لە ناوچەی گەرمیان و سلێمانی روودەدات.

بابەتی دیكە

Close