نوسەران

بەسەر پێوە بۆ سالار تاوگۆزی

سلام كریم عبدالله

هەرچەند تا ئێستا دورو نزیک نەمدیووی و لە هیچ کوێ گوێم لە قسەو دەنگیشت نەبووە ، بەو ( د ) خستووتەتە بەر ناوەکەت ئەبوو هیچ نەبێت کەمێک ئاگات لەوەزعی ناوچەکە بوایە جا قسەت بکردایە.

ئەرە دکتۆری خوێندەوار تۆ بزووتنەوە بە چی تێگەشتووی؟ ئاگات لێبێت حزب و حکوومەت جیاوازن . کامە کابینەی حکوومەت لای ئێمە بووە لەم شارە تا خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین .، ئەرە کامە داهات لای ئێمە بووبێت و دابێتمان بە باخ و ڤێلا و گرد و بان و شاخی کام شارەمان تەلبەند کردووە و کامە بیرە نەوت ئێمە بردوومانە کامە ماڵی ڕابەرانی ئێمە جیاواز بێت لەهەر ماڵێکی ئاسایی ئەم شارە؟
ئەرە دکتۆر تۆ ڕەنگە تەمەنت هی ئەوە نەبێت ئاگات لە مێژووی دامەزرێنەرانی بزووتنەوە بێت ئەگینا باش دەتزانی کە مامۆستا ملا عثمان فەرمووی( وا جیهادە) مامۆستا ملا علی عەرشی بەعسی لەرزاند .خەباتی پاکی ئیسلامەتی و نەتەوایەتیمان کە دەست پێکرد تا ئەمڕۆش نە دزی و نە گەندەڵی و نە خاک فرۆشی و نە هێنان و گرتنی دەستی دوژمن، ئەوانە لە فەرهەنگی سیاسی و خەباتی ئێمە نەکراوە و نەبینراوە.
جەنابی دکتۆر ئەو هەموو مزگەوت و مەکتەب و نەخۆشخانەو یارمەتی هەژاران و هەتیوانەی کە ئێمە نەک بۆ هەڵەبجە بەڵکوو بۆ هەرکوێ دەستمان پێگەشتووە نابینی یا چاویلکەکەی چاوت ڕەشە و بڕیارە هیچ نەبینی.
دکتۆر وابزانم هێندە لێرە نەژیاوی دەنا دەزانی کە ئێمە لێرە خاوەنی هێزی سەربازی بووین و حکومەت کاری خۆی کردووە کامە بەڵگەیەک ڕۆژێک لە ڕۆژان تەداخولی کاری حکومەتمان کردبێت ، کامە بڕە پارە هاتبێت بۆ ئەمشارەو ئێمە بۆ حزبمان سەرف کردبێت . کامە پرۆژە حکومەت بڕیاری دابێت و ئێمە نەمان هێشتبێت.
دکتۆر پێمان ناڵێیت کلتوری جنێو و جنێو فرۆشی سەرکردەکانی ئێمە هێنایان؟!
ئێمە هەر بەمنداڵی زمانمان بە پاکێتی گۆشکراوە و دژی جنێو و سوکایەتی و تەشهیر بوین.
لەکاتێکدا کۆمەڵگە گیرۆدەی پاوەنخوازی و داگیرکردنی سامانی ئەم وڵاتەیە لەلایەن بەرپرسانەوە، کەچی قائمقامەکەی بزووتنەوە( م جمیل عبدالرحمن ) ئەو بینایەی بەیاسا بوو بووە ماڵی ئەو پێشکەشی پەروەردەی کرد.
گەڕەکی مامۆستایان و کانی عاشقان کرانەوەو جیاوازی ماڵی ئەندامی بزووتنەوە هیچ حزبێک نەکراوە.
دکتۆر .. هەر بەڕاست پێم بڵێ گرفتی تۆ لەگەڵ بزووتنەوە چییە؟
خۆ ئێمە ۱۹۹۷ تا ۲٠٠۱ لەو شارە خاوەن هێزی سەربازی بووین ئەوە ۲٠ ساڵی ڕێکە ئێمە لەوێ نەماوین دەتوانی پرۆژەکانی حکومەتم بۆ باس بکەیت..
هەر بەڕاست دکتۆر هێندە لە خەمی هەڵەبجەیی بۆ ماڵەکەت ناهێنیتەوە تا تۆزێ خزمەت بکەیت چونکە دڵسۆزی ئەوەیە لەم شارە بیت ، وەرە حەزیشت لە مۆسیقایە گەڕەکی باخی گشتی چەندین فێرگەی مۆسیقای لێییە تۆ لەوێ ئەو گەنجانە فێر بکە کە لە بێ ئیشی و بێ پرۆژەی ئەم شارە بە سەدانیان دەچن و دەبنە خۆراکی دەریا . فێری ئاوازی خۆشەویستی نیشتمانیان بکە تا بەڵکوو دانیشن و شار جێ نەهێڵن وەک جەنابت . 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close