هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ستۆنیا و ئێرله‌ندا، داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا ئه‌نجام بده‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11ی نۆڤێمبەری 2021 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران له سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌دات.
راشیگه‌یاند، له پشت ده‌رگا داخراوه‌كاندا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه ده‌یانه‌وێت ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه به بێده‌نگی چاره‌سه‌ر بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی پۆڵه‌ندا بێلارووسی به تیرۆر تۆمه‌تبار كرد.
جه‌ختیكرده‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكردووه به‌په‌له ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه چیتر له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌رگه‌ی ئازار و ئه‌سته‌مییه‌كان ناگیرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بوونه‌ته هۆكاری دروستكردنی كێشه له نێوان وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
پۆڵەندا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆیان به‌وه تۆمەتبار کردووە كه کۆچبەران وەکو چەکێک به‌كار دێنێ، ئەمەش لەڕێی بانگهێشتکردنیان بۆ بێلاڕووس و دواتر ڕەوانەکردنیان بۆ سنووری پۆڵەندا كه زۆربه‌یان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانن.
چەند جارێک پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پۆڵەندا و کۆچبەراندا له‌و سنووره‌دا ڕوویداوە، ئەوەش لەکاتێکدا کۆچبەران هەوڵیانداوە بە زۆر سنووری پۆڵەندا ببەزێنن. بەرپرسانی پۆلیس و ئاسایشی پۆڵەندا دەڵێن پێدەچێت نزیکەی 12,000 کۆچبەر لە نزیک سنووری پۆڵەندا هه‌بن.