جیهانهەواڵ

ئەو ئەفسەرە باڵایەی ئیسرائیل کە تەقاندنەوەی باڵەخانەیەکی لە غەززە کردە دیاری لەدایکبون بۆ کچەکەی، کوژرا

سوپای ئیسرائیل لە نوێترین ڕاگەیەنراویدا، كوژرانی ئەیال مەئیر بیركۆفیچ, ئەفسەری باڵا لە سوپای ئیسرائیلی لە جەنگی غەزە راگەیاند.

بەپێی میدیای ئیسرائیل پێشتر ئەو ئەفسەرە لە تۆمارێکی ڤیدیۆیەكدا, كە زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەوە و ڕەخنەی لێگیرا، تەقاندنەوەی باڵەخانەیەكی لە غەزە كردە دیاری بۆ یادی لەدایك بوونی كچەكەی، هەرچەندە میدیای ئیسرائیل هەوڵی دا ئەو زانیاریە بشارێتەوە، کە ئەفسەرە کوژراوەکە هەمان کەسە تەقاندنەوەی باڵەخانەکەی کردە دیاری بۆ کچەکەی، بەڵام دواتر میدیاکان زانیاریەکەیان ئاشکراکرد.

بەپێی داتاکانی سوپای ئیسرائیل, لە دوای دەستپێکی جەنگەوە تائێستا 420 ئەفسەرو سەربازی ئیسرائیلی كوژراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close