بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستانهەواڵ

ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبویەوە

بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 2021/5/22لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبویەوە لەکۆبونەوەکەدا جەنابی ڕابەری گشتی دەستخۆشی لێکردن لەگەڵ هەموو ئەو بەر بەست و گوشارانە هێشتا لە هەوڵی بوژانەوەی کاری ئیسلامین بەتایبەت پێگەیاندنی کادیران و پەیمانگای کادرێران، مامۆستا عرفان باسی ئەرکەکان و بەرنامەی نوێی مەڵبەندەکانی کردوو پەیامی دڵخۆشکەری دا کە ئایندەی کاری ئیسلامی لە ناو بزووتنەوەی ئیسلامیدا ڕۆحێکی نەمرە.

فۆتۆ:یوسف زین الدین

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close