رابــه‌ری گشتیكوردستانهەواڵ

ڕابەری گشتی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی گشتی هوداپار دەکات

ڕابەری گشتی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی گشتی هوداپار دەکات

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەڕێز ڕابەری گشتی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی گشتی هوداپار دەکات
ئەمشەو بەڕێز شێخ عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا ئیسحاق ساغلام سەرۆکی هوداپار ئەنجامداو پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەکرد بەبۆنەی کۆچی دوایی ناجیەخانی خوشکیان، بەڕێز ڕابەری گشتی وێڕای پرسەو سەرەخۆشی و دوعای خێر هیوای خواست خوای گەورە سەرو ئارامیان پێ ببەخشێت ، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز مامۆستا ئیسحاق ساغلام سوپاسی ڕابەری گشتی کرد بۆ ئەو سەرەخۆشیە و جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوە هەمیشە پێشەنگ بووە لە گرنگی دان بە برایەتی ئیسلامی.
لەتەوەرەیەکی تری پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە هەردوولا تەئکیدیان لە گرنگی پتەوتر کردنی پەیوەندیەکان کردەوە.

بابەتی دیكە

Close