بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیهەواڵ

رابه‌ری گشتی لە قەزایی خەبات ناحیەی رزگاریی چەندین سەردانی کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ شەممە ۲۷ی ئازاری ۲۰۲۱ شاندێکی باڵایی بزووتنەوەی ئیسلامیی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز، رابەری گشتی بزووتەوەی ئیسلامیی و هەریەکە لە د. عبداللە وەرتی و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و کەمال زراری بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێر، سەردانی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزایی خەبات لە پارێزگایی هەولێریان کرد، سەرەتا لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی ناوچەی خەباتی بزووتنەوەی ئیسلامیی پێشوازیان لێکراو دواتر سەردانی ژمارەیەک ماڵی کادیران و دۆست و لایەنگرانی بزووتنەوەیان کرد.

هەر لە درێژەی سەردانەکەدا شاندە باڵاکەی بزووتنەوە سەردانی ژمارەیەک لە کەسایەتی ناوچەکەیان کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close