ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمڕۆ هەیینی، نرخی زێڕ بەڕێژەی لە 3% دابەزی و لە ئێستادا هەر ئۆنسە زێڕێک نرخەکەی بۆ هەزار و 707 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی زێڕ جیهانییە و پەیوەندی بە هەڵئاوسانی ئابوری ئەمەریکاوە هەیە و لە ماوەی هەفتەیەکدا هەر مسقاڵێك (30) هەزار دیناری لێبوەتەوە و بەردەوامە لە دابەزین.


هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش  نرخی زێڕ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتوە و دابەزیوە.


نرخی زێڕ دوێنێ پێنجشەممە بەم شێوەیە بو:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (418) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (365) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (313) هەزار دیناربو



نرخی زێڕ ئەمڕۆ هەیینی بەم شێوەیەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (408) هەزار دیناره‌
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (357) هەزار دیناره‌.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (306) هەزار دیناره‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close