كوردستانهەواڵ

فرۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی راگرت

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتەکانی رادەگرێت بەهۆی دوایین شەپۆلی خۆڵبارین کە هەرێم و ناوچەکەی گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئایاری 2022، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی رایگەیاند “گەشتە ئاسمانییەکانی رادەگرێت بۆ ماوەیەکی کاتی”.

لەو بارەیەوە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن وتی “نازانین کەی گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە و ناکرێت کاتی راگرتنی گەشتەکان دیاری بکەین بەهۆی ئەو ناجێگیرییەی لە دۆخی کەشوهەوا دروستبووە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close