عێراقكوردستانهەواڵ

لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا پێنج کەس بوونە قوربانی

باسک نێت – کەرکوک

له‌ ئاهه‌نگێكى بوك گواستنه‌وه‌دا لە کەرکوک شەر ڕویدا و کەسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌ ئاهه‌نگێكى بوك گواستنه‌وه‌دا له‌ ناحیه‌ى شوان سه‌ربه‌ پارێزگاى كه‌ركوك شه‌ڕ ڕویدا، له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانىله‌ده‌ستدا و چوار كه‌سى تریش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەکان، ڕوداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان ڕویداوە، شەڕەکە لەنێوان دوو خانەوادە ڕویداوە، کە لە شەڕەکەدا چەک و دەمانچە بەکارهێنراوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا پۆلیسی کەرکوک لە شوێنی ڕوداوەکەیە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close