هاوپۆلنەكراو

لە ئیدارەی راپەڕین دەستبەسەر دوو تۆن شەعریەی ماوەبەسەرچوودا گیرا

تەندروستی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، لە مەرزی کێلێی سەر بە قەزای پشدەر دەستبەسەر دوو تۆن شەعریەدا گیراوە کە زیاتر لە بەروارێکی لێدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، تیمی یەکەی پشکنینی خۆراكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکان لە مەرزی کێلێ توانیویانە دەستبەسەر دوو تۆن شەعریەی ماوەبەسەرچودا بگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شەعریەیە لە بارهەڵگرێکدا عەمبارکرابوو، هاوکات زیاتر لە بەروارێکی لێدرابوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، بە وتەی چاودێرانی دۆخی تەندروستی هەرێم، ئاسایشى خۆراک له‌ هه‌رێمى کوردستاندا له‌ مه‌ترسیدایه و ساڵانه‌ به‌ ده‌یان تۆ‌ن خواردنى ماوه‌به‌سه‌رچوو هاورده‌ ده‌کرێت‌.

شارەزایانی بواری ئاسایشی خۆراك پێیانوایە بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ ده‌بێت خاڵه‌ سنورییه‌کان کوالیتی کۆنترۆڵی باشی بۆ دابنرێت و له ‌رووى ته‌ندروستییه‌وه‌ پشکنینی ته‌واو بۆ کاڵاکان بکرێت‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close