وەرزش
ئەمشەو ریال و ئاتلێتیکۆ یارییان هەیە

ئەمشەو لە لالیگا هەردوو جەمسەرەکەی مەدرید یارییان هەیە، هەردوو یانەش ئەرکیان ئاسانە.
کاژێر 19:00 بە کاتی باشووری کوردستان، گرانادا لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی ڤالێنسیا دەکات.
کاژێر 21:15 دوو یاری دەکرێن، لە یەکەمیاندا هوێسکا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دەبێتە میوانی سێڵتاڤیگۆ و دواتریش ئاتلێتکۆ مەدرید لە واندا میترۆپۆلیتانۆ پێشوازی لە یانەی خیتافێ دەکات.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی لالیگایە و دوو یاریشی کەمتر ئەنجامداوە، لەبەر ئەوە دەرفەتی ئەوەی لەپێشە بە تەواوی لە رکابەرەکانی دووربکەوێتەوە و تاوەکو کۆتایی وەرز پارێزگاری لە پێشەنگ بکات.
دوایین یاری ئەمشەویش کاژێر 23:30 دەبێت کاتێک ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا دەبێتە میوانی ئێلچێ.
ریال مەدرید لە پلەی دووەمە و دەیەوێت ئەم یارییە بباتەوە و چاوی لە دۆڕانی ئاتلێتیکۆ مەدریدە بۆ ئەوەی لێی دوورنەکەوێتەوە و بتوانێت پێشەنگی خولەکەی لێوەربگرێت.