وەرزش

دوو یاریزانی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یانەی ڕیال مەدرید تووشبونی هەریەک لە ئیدین هازارد و کاسیمێرۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە هەردوو یاریزانی یانەکەیان ئیدین هازاردی بەلجیکی و کاسیمیرۆی بەرازیلی تووشێ کۆرۆنا بوون.

یانە ئیسپانیەکە دەڵێت: ئەنجامی پشکنینەکانی دوێنی هەینی بۆ هەردوو یاریزانەکە پۆزەتیڤ بوە و بەلام سەرجەم یاریزانەکانی تر و ستافی یانەکە پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوە.

هازارد و کاسیمیرۆ تا دوای یاری هەڵبژاردەکان ناتوانن یاری بکەن بە هۆی تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و نەیشن لیگ لە ڕیزی هەڵبژاردەکانیان دوردەخرێنەوە.

بابەتی دیكە

Close