وەرزش

به‌ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە پێنج گۆڵی لە ریاڵ بیتس کرد

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر بیتس بەدەستهێنا.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە کامپ نو میوانداری یانەى ریاڵ بیتسی کرد.

بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر بیتس بەدەستهێنا.

تایمی یەکەم میسی پشویی وەرگرت، بەرشەلۆنەش ئەو تایمە بە گۆڵێک لەگەڵ بیتس یەکسان بوو.

تایمی دوەم میسی بەشداری کرد و بەرشەلۆنە چوار گۆڵی کرد، دوانیان میسی خۆی تۆماریکرد,.

بەوەش بەرشەلۆنە پاش چوار یاریی لەخولی ئیسپانیا، توانی یەکەم بردنەوە بەدەست بهێنێت و کۆی خاڵەکانی بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوەو هەشتەمەو دوو یارییش کەمتری کردوە.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیش وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا سەرەراى ئەوەى تایمێک یاریی کرد.

بابەتی دیكە

Close