بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوە: نە لە حیزب و نە لە حکومەت هیچ بوودجەیەک وەرناگرین

وتەبێژی بزووتنەوە: نە لە حیزب و نە لە حکومەت هیچ بوودجەیەک وەرناگرین

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەمڕۆ دووشەممە ۳۱ی ئایار، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، نە لە هیچ حزبێکی دەسەڵاتدارو نە لە حکومەتیش نە بە ئاشکراو نە بە نهێنی لە ژوورە تاریکەکان پارە وەرناگرێت و میزانییەشی نیە، بۆیە ئێمە شانازی دەکەین کە نە راستەوخۆ و نە ناراستەوخۆ بەشدارنین لە تەخشان و پەخشان کردن و تاڵانکردنی داهات و سامانی میللەتەکەمان.

وتیشی: “هەموولایەک لەم ڕۆژانە بینی کە لیستی ئەو حیزبانە بڵاو بۆتەوە کە پارە لە حیزبەکانی دەسەڵات وەردەگرن، کەواتە حیزبەکەمان پاکە وەک لاپەڕەی سپی”.

د. عبداللە وەرتی، ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە نە لە سیاسەت فەقیرین نە لە تێگەیشتنیش لە پێشهات و رووداوەکان لە دواین، بەڵام پاک و بێگەردی و عیففەت و کەڕامەتی ئیسلامی و دینداری و ئینسانی ڕێگەمان نادات لە پێناو بەرژەوەندی سیاسیی هەرچی هاتە سەر زمانمان بیڵێین و هەرچی بۆمان هاتە پێش بکەین لە پێناو دەسکەوتی ماددی و بەرژەوەندی حیزبی، گەرچی مافی خۆشمانە وەک حیزبی سیاسیی و هاوڵاتی ئەم کوردستانە و مێژووی پڕ خەباتی سیاسیمان لە خێروبێرو داهاتی ئەم هەرێمە بێبەش نەبین. چونکە مبدء لای ئێمە لە هەموو شتێک پیرۆزترو گەورە ترە، بەڵام نادادپەروەری و نا عەدالەتی بە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی گەیاندین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close