
ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند:
باسک نێت
ئەگەر خانەنشینان كارتی نیشتمانی نەبەن بۆ ئەو بانکانەی مووچەی لێوەردەگرن، حكومەتی عێراق مووچەكانیان رادەگرێت
دوو مانگ لەمەوبەر 45 هەزار وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان كارتی نیشتمانیان نەهێنابوو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان.
تائێستا لە ناوچەكانی هەرێم نزیكەی 20 هەزار وارسی شەهیدان و ئەنفالكراو ماون كە كارتی نیشتمانیان نەهێناوە.
ئەو وارسانە مەترسی لەسەر راگرتنی مووچەكانیان دروستبوە.
بەشێكی زۆریان ئەو كەسانەن لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین.
پێویستە بەزووی بگەڕێنەوە هەرێم و كارتی نیشتمانی دەربكەن یان بەڵگەنامەی سورەت قەید بهێنن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




