عێراقهەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی لە قۆناغی دانوستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان

چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی لە قۆناغی دانوستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان
باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدەن، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و، بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو دوو لیژنەیەی پێکهێنراون بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدانی سەرۆک وەزیران و دانوستان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی هاوبەش لە پڕۆسەی سیاسی بۆ جێبەجێکردنی شایستەكانی هەڵبژاردن، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی.

لەو چوارچێوەیەدا سەڵاح بوشی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی (الصباح) وتووە: چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی لە قۆناغی دانوستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران.

ئاماژەی بەوەشكردووە: چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات خۆی بەدوور بگرێت لە هەر بۆشایییەکی سیاسی کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت پەک بخات، جەختیشی لەوە کردەوە، چوارچێوەکە پەیامێکی روونی ناردووە بەوەی توانای بەرهەمهێنانی حکومەتێکی سەقامگیری هەیە بەبێ هیچ گیروگرفت و بنبەستێکی سیاسی.

لای خۆیەوە عەلی دیفاعی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، پێشبینی کردووە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی گرنگی هەبێت کە هێڵێک لەنێوان قۆناغی دانوستان و بڕیاردان دابنێت، وتوشەیەتی: کۆبونەوەکە بە روونی هەنگاوەکانی داهاتوو بە ئاڕاستەی تەواوکردنی شایستەكانی پێکهێنانی حکومەت دیاری دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close